عه‌لی خامه‌نه‌ئی بڕیاری داوه ئاو له كوردستان ببڕێت
عەلی خامەنەئی بڕیار مەترسی لەسەر ئاوی هەریمی کوردستان دا
عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار دەدا بەتەواوی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە. ئه‌مڕۆ(10/10/2018) رۆژی سێشهمه، كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕای گه‌یاند، به‌فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا، زیاتر له 7 ملیار مه‌تر سێجا، ئاو له‌عێراق ده‌بڕین.
ماڵپه‌ری "عه‌سر ئیران"، له‌سه‌ر زاری عه‌لی موراد ئه‌كبه‌ری، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران، بڵاویکردۆتەوە " به‌فه‌رمانی ڕابەری باڵا، زیاتر له 7 ملیار مه‌تر سێجا، ئاو له عێراق ده‌بڕین".
هاوكات یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران دەشڵیت: "به‌فه‌رمانی عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له سنووره‌كانی خۆرئاوا و باكووری خۆرئاوا- عێراق، ده‌بڕدرێت".
ئەوەش دەخاتە روو، بڕی 8 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ وه‌زاره‌تی ووزه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ كۆنترۆڵكردنی پرۆسه‌ی جووڵه‌ی ئاو، ته‌رخان ده‌كرێ.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، كه تاران ڕێڕه‌وی ئاوی كاروونی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و، هاوكات سێ به‌نداوی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر ڕووباری كه‌رخه، دروست كردووه: "ئه‌و دوو ڕووباره، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بووە
|