نوێترین روونكردنه‌وه‌ی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی
مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی پێشنوێژ‌و وتاری خوێنی دوورخراوهو كاندیدی ده‌رچووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له روونكردنه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌داته‌وه:
ئه‌مه ده‌قی وه‌ڵام و ڕوونكردنهوهیهتی:
(لەهەمو دونیادا هیچ کەس لەدەست دادگەری ڕاناکات بەڵکو لەدەست نادادگەری و ستەم کۆچ دەکات).
سەبارەت بە لێدوانی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی کە تۆمەتی لایەنگری داعشی داوەتە پالمان و گوایە بەندە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبێت و لەترسی دادگا ڕامان کردبێت بۆ ڕای گشتی ڕای دەگەیەنین کەوا ئێمە باوەڕمان بەدادگایەکی سەربەخۆی بێ لایەن هەیەو ئامادەین لەبەرامبەری بوەستین و ڕێز لە بڕیارەکانی بگرین.
ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لەکاتێکدایە کەوا ماوەی چوار ساڵە ئەندامی خولی سێهەمی پەڕلەمانین عێراقین و و سەرکەوتوی خولی چوارەمین.
لای هەمو لایەک ڕون و ئاشکرایە کە دادگا لەهەرێمی کوردستان نەی توانیوە بێ لایەن بێت و بۆ مل ملانێ سیاسیەکان بەکار هاتوە دژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەو جۆرە تۆمەتانەش زیان بە پڕۆژەی کاری هاوبەشمان دەگەیەنێت وە هیچ گومانی تێدادانیە هەرکەسێک لەئەلف و بێی یاسا بزانێ ئەو ڕاستیە تێ دەگات کەوا هەرکەسێک پەیوەندی بەگروپی تیرۆرستیەوە هەبێت ناتوانێ کاندید بێت بۆ پەڕلەمان و ڕەزامەندی خەڵک بەدەست بێنێ بۆیە زۆر بەتوندی ئەو ئەتۆمەتە ڕەت دەکەمەوە گشت هاوڵاتیان باش دەزانن کێ دۆستی داعشەو مامەڵەو بازرگانی لەگەڵ کردون و هاونیشتیمانیانی ڕادەست کردون
هه‌ربۆیه زۆر به‌توندی ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه به هه‌وڵێكی ده‌زانم بۆ ناشرین كردنی كه‌سایه‌تیم، ده‌مێكه هه‌وڵی ناشرین كردنمان ئه‌ده‌ن به‌ڵام سوپاس بۆ خوا گه‌لی كوردستان له‌وه هۆشیاتره به درۆ ده‌له‌سه‌كانیان باوه‌ڕ بكات.
بەهیوای ئارامی بۆ کوردستان و ڕیسوای بۆ دوژمنانی گەله کەمان.