بیروڕا

داھاتووی خه‌ڵكی کوردستان لە چاوەڕوانیەکی مەترسیداردایه‌!

داھاتووی خهڵكی کوردستان لە چاوەڕوانیەکی مەترسیداردایه!

نووسینی: ھادی شارباژێڕی

لەدوای ھاتنی داگیرکاری ئەمریکا بۆ عێراق، ھاوکێشەکان ھەمووی گۆڕان، یەکێک لەو ناوچانەی بووە قوربانی ئەم  شەپۆلە وێرانکارییە کوردستانی باشوورە؛ پێش ھاتنی ئەمریکا لە کوردستان ئیسلامیەکان خاوەن ھێزوو چەک بوون، پەروەردەی ئیسلامی لە ناو مزگەوت و کۆڵان و قوتابخانەکان و زانکۆکان و بازاڕ و شوێنە گشتی و تایبەتەکان بوونیان ھەبوو، ئەویش لەبەر ئەوەی ئیسلامی وەک ھێزێکی چەکدار لە گۆڕەپانەکەدا خۆی دەسەلماند، بەڵام بە ھاتنی ئەمریکاو قبوڵ نەکردنی ھیچ جۆرە ئیسلامیەکی چەکدار و کردنە قاڵبی توندڕەویەوە، ئەم باروزروفە بۆ دوو ھێزە عەلمانیەکە بووە فرسەتێک بۆیان و بە کوردی گۆڕەپانیان بۆ تەخت بوو!، بەنەمانی ئیسلامییەکان ھەندێک خەڵکی ساویلکەو نەزان یان ھەندێک ئیسلامی بێ چەک وایان دەزانی کە ئیتر ڕۆژ ڕۆژی خۆیانە، ئیتر ئەمان دەزانن چۆن بانگەواز بکەن و حیکمەت و دەعوە لای خۆیانە، بەڵام بێ ئاگا لەو پلانەی کە دانراوە بە ڕیشەکێش کردنی ھەرچی ئاداب و رەوشتی رەسەن لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا، ئیسلامیەکان بێجگە لەوەی کە رەوشت و ئادابی جوانیان فێری خەڵکی دەکرد، ھێزێک بوون کە نەیان دەھێشت ئاوا یەکێتی و پارتی بەو پاشاگەردانیە دزی و گەندەڵی و خێرو بێری ئەم ووڵات و میللەتە ببەن و میللەتیش ئاوا برسی بکەن، ئێستا کە دەبینین کۆمەڵگەی کوردی بەرەو ئاقارێکی وێراندا دەڕوات، لە سایەی ئەم دوو دەسەڵاتە عەلمانیە بێ باکە، خەڵکی بێ ئومێدە لەوەی گۆڕانکاری بکرێت لە دەسەڵات چونکە ھێزێکی وانیە جێی ئومێدی ئەوە بێت بتوانێ ببێتە جێگرەوەی ئەم دەسەڵاتە، ئەمانە بێجگەلەوەی ئابوری و ژیانی ماددی خەڵکیان وێرانکرد، پەروەردەو پێشکەوتنی لایەنە دونیایەکەشیان وێرانکرد، نە خوێندکار حەزی خوێندنی ماوە نە مامۆستا ئاگای لە وانەو دەرسە، ئەمە بێجگە لەو ھەموو کە ناڵە كوردیانەی کە گوێ بە ھیچ قیهمێک نادەن لەو کەناڵانەوە ھەموو جۆرە بێ رەوشتی و فەسادیەکی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن، بێ ئاگا لەوەی ئەنجامی ئەمە چی دەبێت، لە کوردستان ھیچ جۆرە فلتەرێک نیە کە پارێزگاری لە قیەمی کۆمەڵایەتی میللەت بکات، ئەوە فلتەری خواردن و خۆراکی بەسەرچوو ھەر باسیش مەکە، کوردستان بۆتە زبڵدانی ساغکردنەوەی خۆراکی بەسەرچوو، ئەگەر ئاوا چەند ساڵێكیتر بڕوات ئەم جۆرە بێ باکیە لە ناو میللەت و ڕۆشنبیرو خەم خۆرانی دین و قیممەی کوردی بەردەوام بێت، کوردستان وێرانکاریەکی زۆر گەورەی چاوەڕێیەتی کە دەبێتە مەڵبەندی شوێنی خراپەو پیسی و بەدڕەوشتی، گەڕانەوەی ھێزێکی ئیسلامی خاوەن ھێزو جەماوەر، ھێزێکی ئیسلامی کوردوستانیەنە کە خەمی گەڕانەوەی قیەم و ڕەوشت و ئادابی ئیسلامی و کوردەواری، پاشان گەڕانەوەی قوتی دزراوی میللەت لەدەست مافیاو دزو جەردەکانی دەسەڵات، پاشان گەڕانەوەی ئەمان بۆ خەڵکی و دروستکردنی کۆمەڵگەیەک کە ھەموو کەسێک خاوەنی ڕێزو کەسایەتی خۆی بێت، گرنگترین و سەرەکی ترین کارە بیری لێبکەینەوە، ئیتر کاتی ئەوەشە ئەم خەڵکە تێبگات کە کێ دڵسۆزی دین و دونیایەتی؟

ئەوە ٢٧ ساڵە دەبینن عەلمانیەت جگە لە دزی و جاشایەتی و فرۆشتنی وڵات و میللەت چی تری کردووە؟، ھیچ!!

 وەرن باپێکەوە بونیادی دروستکردنی ئەو ھێزە بنێین، ھێزێک بێت کە میللەت خۆی دروستی بکات لە ناو ڕۆڵەکانی میللەتەوە بێت، گرنگ نیە چەند ساڵی دەوێ دەساڵە یان بیست ساڵ، گرنگ ئەوەیە لە ئێستاوە بڕیاربدەین کە پێویستەو ھەوڵبدەین بونیادی بنێین، ئەوھێزە دەبێت ئەو خەڵکە بۆخۆی پشتیوانی بێت و دروستی بکات ئەوکات ھێزێک ئیرادەی میللەتێکی لەپشت بێت ھیچ ھێزێکی گەورەی وەک ئەمریکاو ئەوروپاو وڵاتە زلھێزەکان ناتوانن ئیرادەی میللەتێک بکوژن، ئەمەش بە زەمینە سازی دەبێت لەناو ئەو کۆمەڵگەیە، سەرەتاش زەمینە سازی فیکری و عەقائیدی کە کۆمەڵێک ھەڵیبگرن پاشان لەو کۆمەڵەوە بگوازرێتەوە بۆ ناو میللەتەکە، ئەگەر ئەوەش نەکەین ئەوا چاوەڕێی مردنی کۆمەڵگەو میللەتی خۆمان بکەین بەدەست ئەم عەلمانیە بێ باک و دزو خۆفرۆشانەوە…

3921 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-07-07
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.