ڕێژه‌ی به‌ژداری ده‌نگدان زۆر كه‌مه!
ڕێژه‌ی به‌ژداری ده‌نگدان زۆر كه‌مه!
به‌پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه ده‌له‌سه‌مێت. كه ڕێژه‌ی به‌ژداری له ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌كه‌می كردووه..
به‌ژداریی زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌لایه‌نی زۆرییه‌وه ناگاته %50، ئه‌مه‌ش ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نیگه‌ران كردووه!
رۆشه‌نبیران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هۆكاری كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه.
- 1-په‌نگخواردنی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و حیزبی بوده‌ڵ له‌ته‌واوی كوردستان و عێراق. سزادانیانه.
- 2-نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵكی به هه‌ڵبژاردن و سیستمی سه‌قه‌تی دیموكراسی.
- 3-كاریگه‌ری داعیی و بانگخوازه ئیسلامییه‌كان له‌ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه خه‌ڵكیان هۆشیار كرده‌وه.
- 4-هه‌ندێ له چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن: بڕێك له هۆكاری كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێری په‌نجه‌مۆر و ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمیسیۆن كه كه‌س ناتوانێت به پسوله ده‌نگ بدات.
جێی ئاماژه پێ كردنه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و نیو كاتژمێره‌ی ماوه بانگه‌شه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان بكرێت ئه‌وا نیشانه‌ی خروقات و ته‌زویره، چونكه له زۆربه‌ی شارۆچكه‌كان ته‌نها له %30 خه‌ڵك به‌ژداربوون!
پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
|