ململانێی نێوان ئیسلام و كوفر
نووسینی : عبد القدیم زلوم
وه‌رگێڕانی: هادی شارباژێڕی
هیچ گومان له‌وه‌دانیه كه له سه‌ره‌تای هه‌ڵهاتنی خۆری ئیسلام ململانێی نێوان ئیسلام و كوفر به شێوه‌یه‌كی زۆر توند سه‌ری هه‌ڵدا له‌نێوان دیدوڕێی ئیسلام و دیدوڕێی كوفریدا له‌نێوان موسوڵمانان و بێباوه‌ڕاندا ،وه به‌دڵنیایه‌وه دروستبونی ئه‌م ململانێ فكریه گه‌وره‌یه له‌سه‌ره‌تای هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌سپێده‌كات ، به‌رده‌وام بوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مه‌دینه دروست بوو وه موسوڵمانان بونه خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی و خاوه‌نی توانای خۆیان، له‌دوای دروستكردنی دوڵه‌ته‌كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) هه‌ردوو جۆره ململانێكه‌ی له‌یه‌ك كاتدا ئه‌كرد ململانێی فكری و ململانێی قیتالی ( خوێناوی ) ، وه ئایه‌ته‌كانی جیهادیش دائه‌به‌زینه خوارێ ، هه‌ردوو جۆره ململانێكه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ڕۆژی دوایی ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئێستاش ده‌یبینین به چاوی خۆمان كه چۆن كوفر دژایه‌تی ئیسلام ده‌كات و وه بێباوه‌ڕان موسوڵمانان ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ئه‌ده‌ن ، هه‌تا ژیانیش مابێ ئیسلام و كوفر ده‌بێت و موسوڵمان و بێباوه‌ڕیش هه‌رده‌بێت ، ئائه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی نه‌گۆڕو به‌رده‌وامه ،وه به دڵنیاییه‌وه له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیانماندا هه‌ست به‌ئه‌م ململانێیه ده‌كه‌ین به‌رده‌وام ، وه‌بێگومان به‌وه‌رگرتنی هه‌ر پێوه‌رێك له‌پێوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و كوفر یان په‌یوه‌ندی نێوان موسوڵمان و بێباوه‌ڕ زیاتر هه‌ست به ئه‌م ململانێیه‌ده‌كرێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
ململانێ فكریه‌كه به‌درێژای سیانزه ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وام بوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند‌و ناره‌حه‌ت له‌سه‌ر موسوڵمانان ، به‌ڵام له دوای ئه‌م ناره‌حه‌تیه دیدو ڕێی ئیسلام زاڵ بوو به‌سه‌ر دیدوڕێی كوفریدا خوای گه‌وره دینه‌كه‌ی خۆی سه‌ر خست له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵه موسوڵمانه‌ی كه بۆخوا و بۆ دینه‌كه‌ی سوڵحابون ، له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه ڕۆیشتن كه خوای گه‌وره له قورئانه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێ (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَّنَصَرُوا أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ) (74) الأنفال
واته:( وه ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێنا و کۆچیان کرد و تێکۆشان له ڕێگه‌ی خوادا ئه‌وانه‌ش (کۆچه‌ره‌کانیان) گرته خۆیان و کۆمه‌کیان کردن به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه‌ن بڕواداری ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌وانه‌یه لێبوردن و ڕۆزی یه‌کی چاك و به‌نرخ).
وه به‌دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌مه‌دینه له‌پاش یارمه‌تی و پشتیوانی خوای گه‌وره بۆ موسوڵمانان و ئازایه‌تی و یه‌كڕیزی موسوڵمانان خۆیان ئه‌م ده‌وڵه‌ته بووه سه‌رچاوه‌ی ڕوناكی هیدایه‌ت و له‌و شوێنه پیرۆزه‌وه ئیسلام گه‌شه‌ی كردوو بڵاوبۆوه به‌ناو خه‌ڵكیدا ، وه جیهادیش بووه ڕاماڵینی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه ده‌هاتنه به‌رده‌م بانگه‌وازه خواییه‌كه و گڕوكڵپه‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسلام و كوفر وه نێوان موسوڵمان بێباوه‌ڕان په‌ره‌ی سه‌ند و به‌رده‌وام بوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند پێكیان ده‌كێشا ، زۆر به‌ی زۆری جه‌نگه‌كان به‌سه‌ر كه‌وتنی موسوڵمانان كۆتای ده‌هات و هه‌ندێك جاریش هێزی موسوڵمانان توشی شكست و لاوازی ده‌بوون به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی موسوڵمانان سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان تۆمار كرد كه به‌درێژایی شه‌ش سه‌ده موسوڵمانان به‌رده‌وام له‌سه‌ركه‌وتن و به‌هێزی دابوون ، هه‌تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت له‌جیهاندا ، وه له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هیچ هێزیك نه‌بووه ئاوا به‌هێزو گه‌وره ببێت وه‌ك ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی موسوڵمانان .
به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێ كه هێزی كوفر‌و بێباوه‌ڕی به‌رده‌وام له فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕان و غافڵ نه‌بون له موسوڵمانان وه هه‌موو كات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه بێنه وێزه‌ی موسوڵمانان و زۆر به توندی و ڕه‌قی به‌رامبه‌ر موسوڵمانان ببنه‌وه‌و له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵیان كه‌ن و له‌ناویان به‌رن ، ئه‌وه بوو له كۆتای سه‌ده‌ی (شه‌ش)ی كۆچی كه ده‌كاته سه‌ده‌ی (یانزه‌ی) زاینیی وه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (حه‌وت)ی كۆچی كه‌ده‌كاته (دوانزه‌ی)زاینیی ، ئه‌وروپا هه‌ستی به لاوازی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كرد له‌ناو ولایه‌ته‌كاندا كه ده‌كاته لاشه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه ، سه‌ربه‌خۆییه‌ك له‌ناو ولایه‌ته‌كاندا دروست بووبوو كه هه‌ندێك له‌ولایه‌ته‌كان حوكمێكی سه‌ره‌به‌خۆیان دروست كردبوو له هێزی سه‌ربازی و ئابوری و سوڵتان هتد ... ، هه‌تا وای لێهاتبوو كه واوێنات ده‌كرد دوو ده‌وڵه‌ت یه‌كیان گرتووه و ده‌وڵه‌تێكیان پێكهێناوه ، وه له‌هه‌ندێك ولایه‌ت خه‌لیفه گوێڕایه‌ڵی نه‌ده‌كرا و له‌سه‌ر میمبه‌ره‌كان باس نه‌ده‌كرا و هه‌تا سكه‌ی پاره‌ش به‌ناوی ئه‌وه‌وه نه‌ده‌كراو وه ئه‌و ماڵ و سامانه‌شی كه ده‌بوایه بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه بۆ به‌یتولمال نه‌ده‌چونه‌وه ، ئاله‌م پشێوی و كێشه ناوخۆیانه‌ی كه له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا دروست بووبوو ئه‌وروپا زۆر باش لێكۆڵینه‌وه‌یان كردبوو له‌سه‌ری و ئاگاداری واقیعه‌كه‌بون ، بۆیه جه‌نگی خاچ دروشمه‌كان (صه‌ڵیبیه‌كان) ده‌ستی پێكرد بۆسه‌ر موسوڵمانان و نزیكی سه‌ده‌یك به‌رده‌وام بوو ، ئا له‌م جه‌نگه خوێناوی و وێرانكاریانه‌وه ورده ورده موسوڵمانان لاواز ده‌بون و بێباوه‌ڕان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتی شامدا كه پێك هاتبوو له (فه‌له‌سطین و لوبنان و سوریا) به ده‌یان ساڵ جێگیر بون و تیایدا مانه‌وه بێباوه‌ڕان ، هه‌تا هه‌ندێك له‌و شارانه‌ی شام وه‌ك (طرابلس ) به‌سه‌دان ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا مایه‌وه .
وه ئه‌م جه‌نگه‌ی نێوان خاچ دروشمه‌كان و موسوڵمانان به‌درێژای سه‌دان ساڵ به‌رده‌وام بوو به بێ پچڕان ، هه‌وڵه‌كانی موسوڵمانان بۆ ده‌ستخستنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه خاچ دروشمه‌كان داگیریان كردبوو بێ هوده‌بوو ، ئه‌م جه‌نگه بووه هۆی لاوازی و داڕمانی ئوممه‌تی ئیسلامی و هێنانه خواره‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی! وه موسوڵمانان زیانێكی زۆر گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه و به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕان لاواز و بێ هێز بون وه بێباوه‌ڕان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر موسوڵماناندا ، به‌ڵام نه‌یان توانی له ڕوی فیكری و ڕوحیه‌وه زاڵ بن به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی موسوڵماناندا ،ڕاسته موسوڵمانان توشی لاوازی و داڕوخان و وێرانكاری هاتن به‌ڵام نه‌یان توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵی موسوڵمانان دروستبكه‌ن ، ئه‌م مێژووه كورته‌ی كه باسمانكرد بریتی بوو له مێژووی جه‌نگی خاچ دروشمه‌كان ، كه به‌داخه‌وه مێژویه‌كی تاڵ و ناخۆشه ماوه‌ی لاوازی و شكستی موسوڵمانانه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشی ئێمه‌و موسوڵمانانیشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ماوه‌یه‌ی به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی‌دا هات پاش شكست و لاوازی جارێكی تر موسوڵمانان بونه‌وه خاوه‌نی هێزو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر خاچ دروشمه‌كان و له‌و شار‌و مه‌مله‌كه‌تانه‌ی كه له موسوڵمانانیان داگیركرد بوو ده‌ریان په‌ڕاندن و شكستیان به خاچ دروشمه‌كان هێنا . له دوای كۆتای هاتنی جه‌نگی خاچ دروشمه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ئوممه‌تی ئیسلام توشی به‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره‌و ناره‌حه‌ت هاتن ئه‌ویش هاتنی مه‌غۆله‌كان بوون ، كه كه‌وتنه سه‌ربڕین و كوشتنی موسوڵمانان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕه‌نده‌و خراپ ، له ساڵی (656 ه \1258 م ) ، مه‌غۆله‌كان لافاوی خوێنیان له شاری به‌غداد هه‌ستان ، پاشان چونه شام و داگیریان كرد له هه‌مان ساڵدا ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه شه‌ڕی (عین جالوت) له 3 أیلول ساڵی 1260 زاینی ڕویدا ، ئا له‌و شه‌ڕه‌دا موسوڵمانان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مه‌غۆله‌كانداو شكستیان به‌و هێزه گه‌وره‌یه هێنا ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بووه مایه‌ی ژیانه‌وه‌ی ڕوحیه‌تی جیهادی له‌ناو هه‌ست و ده‌رونی موسوڵماناندا و ده‌ستیان كرده‌وه به فتوحاته‌كان به‌ناو جیهاندا و بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی خوای گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی ، وه به‌رپاكردنی جیهاد دژی بیزه‌نطینیه‌كان و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له زۆربه‌ی جه‌نگه‌كاندا ، هه‌تا كۆتای سه‌ده‌ی (حه‌وت) ی كۆچی كه‌ده‌كاته (سیانزه‌ی زاینی) ، ئوممه‌تی ئیسلام به‌رده‌وام له سه‌ركه‌وتن و به‌هێزیدا بوو هه‌رچه‌ند له‌هه‌ندێك له جه‌نگه‌كاندا توشی شكستی ئه‌هات ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بون و هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت له جیهاندا ، وه ئه‌م عیزه‌ت و گه‌وره‌یه به‌رده‌وام بوو هه‌تا (چوار ) سه‌ده هه‌تا سه‌ده‌ی (دوانزه‌ی كۆچی ) كه ده‌كاته (هه‌ژده‌ی زاینی) ، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و وه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌هێزبونی ئه‌وروپا ، ئاله‌و كاتانه‌دا موسوڵمانان له حاڵتێكی وه‌ستاو شپرزا دا ئه‌ژیان و زانایان و موسوڵمانان خۆیان خه‌ریك كردبوو به شتانێكی زۆر ساده‌و ساكار كوفریش به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندا بوو ، ئا له‌مه‌وه ئیتر هاوسه‌نگی هێز له جیهاندا گۆڕاو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه له لوتكه‌دا بوو ورده ورده هاته خواره‌وه ، كوفریش كه‌وته چاوچنۆكی بۆ سه‌ر وڵات و شاری موسوڵمانان و كه‌وته داگیركردنی شاره‌كان و پارچه پارچه‌كردنی خاكی ئیسلام ، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان كه‌وتنه به‌رنامه‌دان بۆ نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و شتێك نه‌مێنێ ناوی كیانی ئیسلامی بێت ، ئه‌مه‌ش جه‌نگی خاچ دروشمه‌كانی دووه‌م بوو به‌ڵام جیاواز له جه‌نگی خاچ دروشمه‌كانی یه‌كه‌م كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی بوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لاوازكرد ، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دووه‌میان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و قوڵ هاتبونه مه‌یدان بۆ موسوڵمانان و هه‌وڵی هه‌ڵكێشانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان دا له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ده‌ریان هێنا ، وه هیچ شوێنه‌وارێكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌ما له جیهاندا ، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هاتن كه‌وتنه كاركردن له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونی موسوڵمانان و گۆڕینی دینه‌كه، جیاكردنه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌ت له‌یه‌كتری و تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه موسوڵمانه‌كه به‌وه‌ی كه دین شتێكی ڕوحیه په‌یوه‌ندی نێوان خۆت و خوایه هه‌روه‌ك دینی مه‌سیحیه‌كان، سیاسه‌ت و كاروباری دونیا په‌یوه‌ندی به‌دینه‌وه نییه! .