بیروڕا

کیمیابارانی هەلەبجە تۆڵەی دینداریی بوو

کیمیابارانی هەلەبجە تۆڵەی دینداریی بوو

نووسینی: خالد ڕەنجدەر

لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی ١٩٨٨ دا بورکانی ڕق و قینی ڕژێمی سەدام حسین لە ئاسمانەوە بەسەر هەڵەبجەدا ڕژا. کارەساتی هەڵەبجە خەنجەری دۆستی نەزان و، پێشبڕکیی سیاسەتێکی سشکستخواردوو بوو. هەڵەبجە ٣٠ ساڵە لە بێدەنگی جیهان و خەمساردی گەلی کورد دا ماوەتەوە.

هەڵەبجە هێمانی مەزڵومیەتی گەڵێک و پاکتاوی ڕەگەزیی بوو. کیمیابارانی هەڵەبجە غەدرێکی مەزن بوو و لە مرۆڤ کرا. ناحەقییەکی گەورەی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو. مەئاساتی هەڵەبجە تۆڵەی دینداریی بوو. تۆڵەی ملکەچ نەکردن و، بەعس بەزاندن بوو. هەڵەبجە ئەو سەرە بڵندە بوو کە عەمامەی پاکی مامۆستا مەلا عوسمان و مامۆستا مەلا عەلی و مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحمود و زاناکانی تری هەڵگرتبوو. هەڵەبجە شاری گەنج و ژن و پیاو و پیری موسوڵمان بوو. قەڵای بەگری و بەرخوردان بوو.

مەرگەساتی هەڵەبجە داخی دڵی ڕەشی بەعس بوو. هەڵەبجە بوکی بەهاری شنروێ و هەورامان و سورێن بوو. هەڵەبجە قوربانیی شەڕێک بوو "لا ناقة لأهلها فيها ولا جمل". کارەساتی هەڵەبجە بە مانای وشە فەساد بوو لەسەر ئەرز و، لەناوبردنی حرث و نسل بوو. هەڵەبجە دەستێکی ڕەش خەڵتانی خوێنی کرد و، دەروونێکی پڕ بوغز و قین بەسەریدا ڕشایەوە.

ئێمە قەدری هەڵەبجەمان نەگرت. ئێمە هەڵەبجەمان لەبیر کرد. ئێمە چاوەڕێ بووین وڵاتانی خاوەن کارگەی کیمیاوی لەسەری بەدەنگ بێن. ئێمە لەبری ئەوەی بە وڵاتاندا بگەڕێین و ئەو ستەمە گەورەیان پێ بناسێنین، کیسەمان بۆ هەڵدوری و، سوکایەتیمان پێکرد.

شەهیدانی هەڵەبجە لە داڵمنا دەژین و، زەردەخەنەی باخەکانی بەهەشتن و لەسەر لێوەکانمان جێگیر دەبن. بۆنی خوێنی عەتر ئاسای شەهیدە و بە سەر شار و گوندەکانی کوردستان دا دەپرژێت. شەهیدانی هەڵەبجە ئێوە میوانی (جبار السموات والأرض)ن کە هەر لەم دنیا تۆڵەی بۆ کردنەوە.

 

4094 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-03-16
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.